
ئاماده‌كرن پشتیوان عبدالرحمن
یه‌لماز گۆنای له 1نیسانی ساڵی 1937 له گوندێكی كوردنشینی سه‌ربه شارۆچكه‌ی سیڤه‌ره‌كی سه‌ر به شاری ئورفا له دایك بووه. له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تی گوندنشینی بێ زه‌وی و زار بووه،له‌به‌ر بوونی كێشه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی گونده‌كه‌ی خۆی جێهێشتووه‌و چۆته شاری ئه‌ده‌نه. یه‌لماز گونای به هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
یه‌لماز گۆنای له 1نیسانی ساڵی 1937 له گوندێكی كوردنشینی سه‌ربه شارۆچكه‌ی سیڤه‌ره‌كی سه‌ر به شاری ئورفا له دایك بووه. له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تی گوندنشینی بێ زه‌وی و زار بووه،له‌به‌ر بوونی كێشه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی گونده‌كه‌ی خۆی جێهێشتووه‌و چۆته شاری ئه‌ده‌نه. یه‌لماز گونای به هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
گه‌لێك كاری جۆر به جۆری كردووه و زۆری و زه‌حمه‌تیه‌كی ئێجگاری ژیانی چه‌شتووه. گۆنای به‌مه‌به‌ستی خوێندن له شاری ئه‌ده‌نه‌ده‌چێته شاری ئه‌نقه‌ره،ناوی خۆی له كۆلیژی یاسا تۆمار ده‌كات،به‌لاَم دواتر ده‌چێته كۆلیژی ئابووری. یه‌لمماز گۆنایله ساڵی 1959وه‌ك نوسه‌ری سیناریۆو ئه‌كته‌ر به‌شداری له فیلمی مندالاَنی وه‌ته‌ن ده‌كات،به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده بۆ كۆمۆنیزم ده‌كات سزای ساڵ ونیوێكیزیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن و كاروانی ژیانی نێوزیندانی گۆنای ده‌ست پێ ده‌كات.گۆنای چه‌ندین ساڵی ته‌مه‌نی له زیندان به‌هۆی داوای جیاجیا به‌سه‌ر ده‌بات ، به‌لاَم به پێچه‌وانه‌وه زیندان ببێت به ڕێگر له به‌رده‌م هونه‌ره‌كه‌ی یه‌لماز گونایزیندان ده‌كات به مه‌یدانی كاركردن له بواری سینه‌مادا.له‌كاتی زیندانیكردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌دا گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماو شانۆی دونیا،وه ده‌نگ هاتوون و ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به زیندانیكردنی ده‌ربڕیوه ئیلیا كازانگه‌وره ده‌رهێنه‌ر ،له زیندانیه‌كانی توركیادا ته‌وقه‌ی گه‌رمی له‌گه‌ل یه‌لماز گۆنایدا ده‌كات و به‌توندی ده‌ستی ده‌گوشێت.له توركیادا گه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر ئاستی توركیا و جیهان وه‌سفی گۆناییان كردووه،سینه‌ماكارێكی تورك ده‌ڵێت له‌توركیادا گه‌ر كه‌سێك وه‌ك باشترین ده‌رهێنه‌ر ده‌ستنیشان بكه‌ین ئه‌وه بێ دوو دڵی ده‌بێ بڵێین یه‌لماز گۆنای، گه‌ر بلێین كه‌سێكی تریش له دوای ئه‌و هه‌ڵبژێرین ئه‌وه هه‌رده‌بێت بلێین گۆنای، له‌وانه‌یه كه‌سانی تر هه‌بن شایسته‌ی ئه‌وه‌بن، به‌لاَم له دوای جاری 9 و 10ده‌یه‌م ده‌توانن ئه‌و نازناوه بۆ خۆیان هه‌ڵبگرن.گۆنای نازناوی هونه‌رمه‌ندی سه‌ده‌ی بیسته‌می پێ ده‌بڕێت كه له دونیادا هیچ هونه‌رمه‌ندێك له هیچ ولاَتێكدا وه‌ك ئه‌و له پێناو بێ به‌شی مرۆڤایه‌تیدا به‌رهه‌میهونه‌ری ئه‌ده‌بی به‌رهه‌م نه‌هێناوه‌و به قه‌د ئه‌ویش له سه‌ر كاره‌كانی زیندانی نه‌كراوه.به‌رامبه‌ر به پرسیاری خه‌ڵك له‌وكاته‌دا كه یه‌لماز گونایله توكیا ڕایكردووه ، گۆنای ده‌ڵێت: من له‌زیندانه بچوكه‌كانی توركیا ڕام نه‌كرد،به‌ڵكو زیندانه گه‌وره‌كه‌ی توركیام جێهێشتووه.ی ه‌لماز گۆنایله 114فیلم وه‌ك ئه‌كته‌رو 26فیلم وه‌ك ده‌رهێنه‌رو 15وه‌ك كۆمپانیای خۆی ده‌ریهێناون و 64سیناریۆی نوسیوه له‌گه‌ل هه‌ردوو فیلمی سیسته‌م و ڕێگا.ئه‌م هونه‌رمه‌نده تا ساڵی 1981 22 خه‌لاَتی به ده‌ستهێناوه،جگه له‌مه‌مه‌ش له ساڵی 1982به فیلمی ڕێگا له‌گه‌ل فیلمی ونبوونی گۆستا گاڤرێسی ئه‌مریكی به ڕه‌گه‌ز یۆنانی به‌یه‌كه‌وه خه‌لاَتی چڵی دارخورما ی ئه‌و ساڵه‌ی فیستڤاڵی كانی فه‌ره‌نسا یان به ده‌ستهێنا.پاش به ده‌ستهێنانی فستڤاڵی كان گۆنای به نیازبوو له‌گه‌ڵ حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ناوچه شاخاویه ئازادكراوه‌كانی كوردستان به زمانی كوردی به‌رهه‌م بهێنێ، به‌لاَم مه‌رگ ڕێگای پێنه‌دا و ،له 9/9/1984 له نه‌خۆشخانه‌ی یونڤێرستیپاریس كۆچی دوایی ده‌كات و له ڕۆژی 13/9 له سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له گۆڕستانی پێر لاشێز ئه‌و گۆڕستانه‌ی قاره‌مانانی كۆمۆنی پاریسی لێنێژراوه ده‌ینێژن.جێی ئاماژه‌یه له مێژووی فه‌ره‌نسا بۆ جاری دووه‌مه دوای هونه‌رمه‌ندێكی فه‌ره‌نسی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك به‌شداری له ڕێ‌و ڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی یه‌لماز گۆنایدا ده‌كه‌ن، كه له‌م كاته‌دا وه‌زیری ڕۆشنبیری فه‌ڕه‌نسا و مه‌دام میتران دۆستی كورد‌و هاوسه‌ری فرانسۆ میترانی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی فه‌ره‌نسا و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند به‌شداریان له ناشتنی ته‌رمی پیرۆزی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی جیهانی سینما ی چه‌وساوه‌كان ده‌كه‌ن.
ژێده‌ر / سايتی تيله‌فزيونا گه‌لی كوردستان
ژێده‌ر / سايتی تيله‌فزيونا گه‌لی كوردستان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق